پوتن: له دوو حاڵه‌تدا ئاماده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنین

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوو حاڵه‌تدا ئاماده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنین، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه روو بده‌ن، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه ده‌به‌ین.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌ندی (ڤاڵدای)ـی نێوده‌وڵه‌تی له‌هاوینه هه‌واری سۆچی رووسیا رایگه‌یاند، رێگه‌م پێبده‌ن كه بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربازی رووسیاتان بۆ باس بكه‌م، ئه‌ویش دوو هۆكار هه‌یه ئه‌گه‌ر رووبده‌ن، ئاماده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنین.
پوتن ئاماژه‌ی به دوو هۆكاره‌كه كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی رووسیا به‌كار بهێندرێت، یاخوود هه‌ڕه‌شه بۆ بوونی رووسیا هه‌بێت و راسته‌وخۆ هێرشی بكرێته‌سه‌ر، ئه‌وا بێگومان له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنین".
پوتن له چوارچێوه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌رگری رووسیا ئاشكرای بكات كه مووشه‌ك ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌مان كراوه، یه‌كڕاست سه‌دان مووشه‌كی سه‌ر به كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئاراسته ده‌كه‌ین، به‌و شێوه‌ی بواری ژیان به دوژمن ناده‌ین".
پوتن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له ئێستادا ئه‌و مه‌ترسیانه به‌سه‌ر رووسیادا نیین، ناشكرێت ئه‌و ئه‌گه‌ره لاواز بكرێت كه مۆسكۆ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار ناهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێموانییه هیچ كه‌سێك به هه‌موو هێزی عه‌قڵییه‌وه خۆی بخاته ئه‌و مه‌ترسییه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی دژی رووسیا به‌كاربهێنێت".
پێشتریش دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا رایگه‌یاندبوو، له‌مه‌ودوا راهێنه‌ره به‌ریتانییه‌كان و كارگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك ئامانج سه‌یر ده‌كرێن. گوتبوشی: "خه‌ریكه به‌هێزه‌وه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م په‌لكێشمان ده‌كه‌ن".
میدڤیدیڤ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی قسه‌كانی ماری ئه‌گنیس سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، تایبه‌ت به پێدانی مووشه‌ك به كیێڤ، پێشتر نووسیبووی: ده‌گوترێ به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێدانی مووشه‌ك به ئۆكرانیا ئاساییه، بۆیه له‌مه‌ودوا هێرشكردنه سه‌ر كارگه ئه‌ڵمانییه‌كان كه مووشه‌كی تێدا دروست ده‌كرێت، به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگه‌پێدراوه و ئاساییه.
له‌باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی گرانت شیپس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، تایبه‌ت به مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی ئۆكرانیا له‌سه‌ر خاكی خۆیان، میدڤیدیڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو: "ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه راهێنه‌ره‌كان نه‌ك وه‌ك به‌كرێگیراو، به‌ڵكو وه‌ك راهێنه‌ری سه‌ربازی به‌ریتانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی ناتۆ چیتر ئامانجی ئێمه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییان پێبكه‌ین، له‌نێویان ده‌به‌ین.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
له میانه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی چه‌ندین پاكێجی تایبه‌ته‌وه، هاوكاری سه‌ربازی له دژی رووسیا پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و ئه‌مه بووه‌ته جێی نیگه‌رانی مۆسكۆ.