عێراق به چوار قۆناغ كار بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی لە كه‌مپی هۆل ده‌كات
K24 – هەولێر:
حكومه‌تی عێراق به چوار قۆناغ كار بۆ كۆتاییهێنان به كه‌مپی هۆل و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ده‌كات.
حکومەتی عێراق بە هاوکاری رێکخراوەکانی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان، به پلانێكی نوێ هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆلی سووریا وه‌رده‌گرێته‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاندووه، سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی تەواوکردنی مەرجەکانی گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکان و کۆتاییهێنان به کەمپی هۆل کردووه‌ته‌وه.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بەپێی پلانی پەسەندکراو، 4 گروپی تەکنیکی له‌وانه گرووپی چاکسازی، گروپی یەکگرتن، گروپی پاراستنی یاسایی بۆ منداڵان گروپی لێپرسینەوەی ئاسایش و یاسایی کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری سەرۆکایەتی دەکات، لەگەڵ 4 گروپی تەکنیکی نێودەوڵەتی، بە هاوبەشی کار لەسه‌ر جێبەجێکردنی ئەرکەکان و گەیشتن بەو ئامانجانە ده‌كه‌ن كه پلانیان بۆ دانراوە لە تەواوکردنی ئەم كه‌مپی هۆله به‌یه‌كجاری.
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 60 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆڵدا هەن، لەو رێژەیەش 30 هەزار عێراقی، 20 هەزار سووری و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکەش لە وڵاتانی دیکەی جیهان پێکهاتوون.
نزیکەی 20 هەزار منداڵی بە رەگەز عێراقیی و سووریشی تێدایە، هاوکات دوو هەزار و 500 خێزانی چەکدارە داعشە بیانییەکانی تێدایە، زۆرێک لەوانە لەسەروبەندی تێکشکانی گرووپی چەکداری داعشەوە لە باغووز لەساڵی 2019ەوە، لە نێو کەمپەکەدا دەستبەسەرن.
تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئامادە نیین هاوڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپەکەن بیانگوێزنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "تەنها 25 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان لەنێو کەمپەکەدا بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەوانیش زیاتر وڵاتەکانی کازاخستان، کۆسۆڤۆ، روسیا و ئۆزبەکستانە."
ئەمەریکا زۆربەی هاوڵاتییەکانی خۆی لەنێو کەمپەکەدا بۆ ئەمه‌ریکا گواستووەتەوە، بەڵام وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا رەتیانکردووەتەوە کە ئەو کەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له قه‌راخی به‌شی باشووری شارۆچكه‌ی ئەلهۆل له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1991، له سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو دروستکراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له كه‌مپه هه‌ره قه‌ره‌باڵخه‌كان له پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا.