ئەڵمانیا سیسته‌مێکی دیکەی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت رەوانەی ئۆکرانیا دەکات

K24 - هەولێر:
ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەراوێزی لوتکەی کۆمەڵگەی سیاسی ئەوروپا رایگەیاند، ئەڵمانیا بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی ئۆکرانیا لە وەرزی زستاندا، سیسته‌مێکی دیکەی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت رەوانەی کیێڤ دەکات.
شۆڵز ئاماژەی بە کاتی ناردنی پاتریۆتەکە بۆ کیێڤ نەکردووە، لەگەڵ گەیشتنیشی ئۆکرانیا دەبێتە خاوەنی پێنج سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت، چواریان لەلایەن ئەڵمانیا و یەکێکیشیان لەلایەن ئەمه‌ریکاوە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.