مه‌ریوان قه‌ره‌نی: رێگه ناده‌ین دۆسیه‌ی رووداوه‌كانی كه‌ركووك به‌لاڕێدا ببرێت

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی سه‌پێنراوی كه‌ركووك و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان له رووداوه‌كانی كه‌ركووك به‌رپرسیارن، ده‌شڵێت رێگری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه بێئه‌نجام بێمێنته‌وه، به‌ڵام كۆڵ ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مه‌ریوان قه‌ره‌نی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای ده‌رچوونی بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌رله‌مان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی كه‌ركووك، لیژنه‌كه سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كرد و ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای به‌جێهێنانی ئه‌ركی لێژنه‌كه هه‌ندێك له هێز و كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان بابه‌ته‌كه‌یان به سیاسی كردووه و نایانه‌وێت ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت. گوتیشی، له‌دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان چه‌ندین جار له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری داوایان كردووه راپۆرتێك ئاماده بكرێت و پێداچوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكریت كه له رووداوه‌كانی شاره‌كه تێوه‌گلاون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر چی له شاره‌كه روویداوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی شاره‌كه. جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌رباری ئه‌و رووداوه نه‌خوازیارانه‌ی له شاره‌كه روویاندا، به‌ڵام ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكیان به‌رامبه‌ر به دروستكه‌رانی رووداوه‌كان هه‌ڵنه‌گرتووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریدا به‌رده‌وام گفتوگۆی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی داهاتووش فشاری زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر لیژنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی په‌له له ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكرێت.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان، به‌و شێوه‌یه خۆیان نیشان ناده‌ن كه رێگرن له ئاماده‌كردنی راپۆرت سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی كه‌ركووك. هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر شتێك له عێراق به لیژنه بكرێت، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌رێنی نابن.
هاوكات روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی گوایه مانیان گرتبوو و خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو، خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووك نه‌بوون و له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه هێنرابوون. گوتیشی، كاتێك لیژنه‌كه راپۆرته‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ئاماده كرد، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نه‌بوو و گوزارشتی له واقیعی رووداوه‌كه نه‌ده‌كرد و راپۆرته‌كه‌ی یه‌كلایه‌نه نه‌بوو.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌لاڕێدا نه‌برێت، گوتیشی به‌پێی یاسا ده‌بێت پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان سزا بدرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سڵ ناكه‌نه‌وه.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه گوتی، رۆڵێكی سه‌ره‌كی و خراپی له رووداوه‌كانی كه‌ركووك هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ناو هه‌ردوولادا واته له‌ناو ئه‌وانه‌ی گوایه مانیان گرتووه و له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان هه‌بووه. جه‌ختیشیكرده‌وه كه له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان به‌بێ ناوهێنان گوتوویه‌تی "هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستیان له رووداوه‌كاندا هه‌بووه."
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.