ئه‌مه‌ریكا دوو دیپلۆماتكاری رووسی له باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له واشنتۆن ده‌رده‌كات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی دوو دیپلۆماتكاری رووسی له باڵیۆزی رووسیا له واشنتۆن ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی رووسیا كه به‌م دواییه به‌رامبه‌ر به دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا دوو دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی له باڵیۆزخانه‌كه‌یان له مۆسكۆ ده‌ركردووه، به هه‌مان شێوه واشنتۆن رێكارێكی هاوشێوه‌ی گرته‌به‌ر و دوو دیپلۆماتكاری رووسی له واشنتۆن ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌یه‌ی رووسیا بۆ فشارخستنه سه‌ر دیپلۆماتكاره‌كانیان لێبووره نابێت و كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه و توندتریشی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكرده‌وه، هه‌نگاوه‌كانیان په‌یامێكه بۆ رووسیا كه ده‌بێت رێز له كار و ئه‌ركی دیپلۆماتكاره‌كانیان بگرێت، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه و چاره‌نووسی خراپیان ده‌بێت.
رۆژی 14ـی ئه‌یلوولی 2023، رووسیا ده‌ركردنی دوو دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له مۆسكۆ رایگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌وان خوازراو نبوونه و به به‌كرێگیراو ناوی بردن، كه گوایه كاریان بۆ فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی رووسی كردووه كه له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه گیراوه و مۆسكۆ به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات كه سه‌باره‌ت به ململانێكانی ئۆكرانیا و رووسیا، زانیارییه‌كانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گواستووه‌ته‌وه.