ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی دوورگەی خالیدییە دەستیپێكرد

K24 - ھەولێر
هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوورگەی خالیدییەیان دەستپێکردووە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی رایگەیاند، بەبەشداری هێزەکانی سوپا، پۆلیسی ئەنبار و پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوورگەی خالیدییەیان دەستیپێکردووە.
دوورگەی خالیدییە یەکێکە لە گەورەترین مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار و لە ناوەڕاستی ساڵی 2014ە کەوتووەتە دەستی داعش.