سه‌رۆكی یەکێتی مامۆستایان: بایكۆت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات
K24 – هەولێر:
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان، رایگەیاند، هەموومان ئه‌وه دەزانین كه پێویستە کێشە داراییەکانی مامۆستایان چارەسەر بکرێن.
گوتیشی: "بایکۆتی مامۆستایان کێشەکان چارەسەر ناکات".
گەرمیانی دەشڵێت، ئەو بایکۆتەی لە چەند شوێنێک کراوە، کێشەکان چارەسەر ناکات چونکە ئێمە ئەزموونمان لەگەڵ ئەم کارەدا هەیە.
پێشتریش ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه، مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وەزارەتی پەروەرده سوپاسی رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هەموو لایەک دۆخی دارایی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو دۆخە دەزانن، کە رووبەرووی کوردستان کراوەتەوە، هاوكات زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە، به‌ڵام لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە.
رۆژی 13ـی ئه‌یلوولی 2023 زه‌نگی ده‌ستپێكی خوێندنی 2023 - 2024 له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان لێدرا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواشیكردبوو، پێویسته مامۆستایان و قوتابیان پابه‌ندی ئه‌م به‌رواره بن و ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن.