ره‌ئیسی پشتیوانی له فه‌ڵه‌ستین ده‌كات

K24 – هەولێر:
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی بەرگری رەوای گەلی فەڵەستین دەکات.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران پەیامێکی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و حەماس بڵاوکردووەتەوە، لە پەیامەکەدا هاتووە: ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە بەرپرسیارن لە تێکدانی ئاسایش و دروستکردنی مەترسی بۆسەر نەتەوەکانی ناوچەکە و پێویستە بەبەرپرسیار بناسرێن.
رۆژێک دوای شەڕ و پێکدادانی ئیسرائیل و حەماس، رەئیسی دەڵێ، ئێران پشتیوانی لە بەرگری رەوای گەلی فەلەستین دەکات.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، تا كاتژمێر (8:36) خوله‌كی ئه‌مشه‌و 700 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 2048 بریندار تۆماركراون و 20 یان دۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا44 سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 370 كه‌س.