عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی: ماكرۆن گرنگی به سه‌قامگیری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌دات

K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به جددی كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كات، هاوكات ده‌ڵێت سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گرنگییه‌كی زۆر به به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و له‌سه‌ر بنه‌مای كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی گرنگییه‌كی زۆری به دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه داوه، هاوكات سه‌رباری بوونی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی چوار ساڵی رابردوو له رووه‌كانی سیاسی، ئابووری و مرۆیی و ته‌ندروستییه‌وه، به‌ڵام توانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی بنێت.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا چه‌ندین په‌یوه‌ندی نوێی دروست كردووه و چه‌ندینی دیكه‌شی نوێ كردووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتان شاندی گه‌وره‌یان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر كردووه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌كو نوێنهرایهتییهكهیان كتێبێكیان به‌ناوونیشانی "دیپلۆماسی و هزری سیاسی كوردستان" نووسیوه، كه خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشه‌كییه‌كی گرنگی بۆ نووسینه‌وه و ده‌كرێت نووسه‌ران و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و قوتابیانی زانكۆ و پسپۆڕییه‌كان سوودی لێ ببینن، به‌تایبه‌ت كه گوزارشت له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی رابردوو، ئێستا و داهاتووی كوردستان ده‌كات.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گوتی، ماكرۆن گرنگییه‌كی زۆر به عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ عێراق پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌بێت كه هه‌وڵ ده‌دا كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكات. روونیشیكرده‌وه، ماكرۆن ئه‌و راستییه‌ی له‌به‌رچاوه، به‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌قامگیرییه‌كی به‌هێز له عێراق به‌دینایه‌ت.
رۆژی (پێنجشەممە 31ـی ئابی 2023) عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، "کۆتایی مانگی یازدە (نۆڤەمبەر)ـی داهاتوو،ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات".
شه‌وی 27/28ـی ئابی 2021، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق پێشوازی لێ‌کرا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی (کۆنگرەی هه‌رێمایه‌تی به‌غدا) كرد، كه بۆ پشتیوانی له سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها رۆژی 29ـی ئابی 2021، ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.