عه‌لی حوسێن: پارتی پێداگیره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی پێداگیره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. گوتیشی: "له دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری په‌یامی دیموكراسی هه‌ڵبژاردن بووه".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا، جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و پێشێلی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه و هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیداوه به‌پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كاربكات.
عه‌لی حوسێن هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تا راده‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی هه‌بووه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌باره‌ی پرسی دابه‌شكردنی راسته‌وخۆی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت: "پێدانی مووچه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌شڵێت: "زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد، كه پارتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا نابێت، ئه‌وان ده‌یانگووت ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكرێته‌وه، ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ستن به بودجه و بابه‌تی مووچه، بۆیه كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر نه‌بوون".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و لایه‌نه عێراقییه‌كان، عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان په‌یوه‌ستن به دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كان، سه‌رده‌مانێك كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ئۆپۆزسیۆن بووین، نزیكترین دۆست بووین، ئه‌مڕۆ ئه‌وان له عێراق ده‌سه‌ڵاتدارن، پارتی هه‌ڵگری به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، ئابووری، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانه، زۆر لایه‌نی سیاسی عێراقی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كان له پارتی و سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌بینن، بۆیه په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌یه.
له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پارتی یپێداگربووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌شڵێت: "له دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری په‌یامی دیموكراسی هه‌ڵبژاردن بووه".
روونیشیكرده‌وه، به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان كاتی كۆمیسیۆنیش بوونی هه‌بووه، هه‌وڵیانداوه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیستوومانه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.