ئه‌مه‌ریكا كه‌شتی جه‌نگی رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ده‌كات

K24 – هەولێر:
ئەمه‌ریکا چەک رەوانەی ئیسرائیل دەکات و فڕۆکە و کەشتیە جەنگییەکانیشی رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ده‌كات.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کردووە وەک پشتیوانیەک بۆ ئیسرائیل کەشتییە جەنگییەکان لە ئیسرائیل نزیکبکەنەوە.
له‌مباره‌یه‌وه پێنتاگۆن رایگەیاند، کەشتی جەنگی جیراڵد فۆرد و کەشتیە جەنگییەکانی هاوەڵی رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست ده‌كه‌ن.
جیالەوەش فڕۆکەی جەنگی ئێف 22 و ئێف 35ی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و هێزی خۆی لەناوچەکە زیاتر ده‌كات.
ئەمە لەکاتێکدایە هەریەکە لە سەرۆکی ئەمه‌ریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و راوێژکاری ئەڵمانیا پەیوەندییان بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ دووپاتکردووەتەوە.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، تا كاتژمێر (8:36) خوله‌كی ئه‌مشه‌و 700 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 2048 بریندار تۆماركراون و 20 یان دۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا44 سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 370 كه‌س.
