توركیا: شه‌ش ناوچه‌مان له باكووری سووریا بۆردومانكرد

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه، شه‌ش ناوچه‌مان له باكووری سووریا بۆردومانكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له‌نێو ئه‌و شه‌ش ناوچه‌یه‌دا، پێگه‌ی نه‌وتی و حه‌شارگه‌ی چه‌كداران و تیرۆریستانی تێدایه و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و گرووپی تیرۆریستی خۆیان تێدا حه‌شاردابوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌م هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی مادده‌ی 51ـی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مافی سرووشتی توركیایه به‌رگری له‌خۆی بكات و سنووره‌كانی خۆی بپارێزێ.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه له‌و چالاكییه‌دا، رێگریكراوه، هاووڵاتییانی سڤیل بكرێنه ئامانج.
رۆژی 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا ئیلیاس برۆ عه‌لی به‌رپرسی تیمی نیشانه شكێنی په‌كه‌كه له شنگال كوژرا.
توركیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه لە لێدانی پێگەی تیرۆریستان لە عێراق یاخوود سووریا بەردەوام دەبن.