وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
بڕیار وایه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به بارودۆخ و پێشهاته‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین كۆببنه‌وه، هاوكات نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستین له كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌وڵێكه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) موهه‌نه‌د عه‌كلوك، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی فه‌ڵه‌ستین له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، یاداشتێك پێشكه‌ش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت پێشهات و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام بدرێت.
عه‌كلوك هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتن و هێرشه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای ئیسرائیله. ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه، كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌وڵ ده‌دات پارێزبه‌ندییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌سته‌به‌ر بكات و رێگه له‌وه بگرێت، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ببێته قوربانی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، 800 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 560 كه‌س و برینداربوونی 2900 كه‌س.