سه‌رۆكی هه‌رێم به جیا پێشوازی له هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی هه‌رێم به جیا پێشوازی له هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا.
هه‌ردوولا باسيان له په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارييانه كرد، كه رووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو كريستيانه هۆمان باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد، كه له ژماره‌يه‌ك لە ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هه‌ردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منيى عێراقييان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، دووپاتيانكرده‌وه كه هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆيه ده‌بێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن.
فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵدان بۆ فره‌چه‌شنكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.(هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كردووه).