میدیاكانی ئیسرائیل: هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه نزیكه

K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌مشه‌و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له غه‌ززه بیستراوه، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئه‌و شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌میانی رۆژی سێیه‌می بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، گه‌ڕه‌كی (رمال) له شاری غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین كه‌مێك پێش ئێستا به سه‌ختی بۆردومانكرا.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه پشتی به میدیا ئیسرائیلییه‌كان به‌ستووه، كه رایانگه‌یاندووه، هێرشی وشكانی بۆسه‌ر شاری غه‌ززه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه نزیكه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، راگه‌یاندنی كه‌تایبی قه‌سامی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان بكات، ده‌ست به كوشتنی بارمته‌كان ده‌كه‌ن و ڤیدیۆی كووشتنیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئیلی كۆهین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 100 بارمته‌ی ئیسرائیلی له‌لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه و جیا له كوژرانی 700 كه‌سی دیكه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر9:07ـی رۆژی دووشەممە) زیاتر لە هەزار ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، نزیکەی 600 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەوتی غەززە.