نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی رێگه به ئیسرائیل نادات گه‌مارۆی ته‌واوه‌تی غه‌ززه بدات
K24 – هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) فۆلكه‌ر تۆرك، كۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی و بێبه‌شكردنیان له هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌كی، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆییه.
كۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌پاندنی هه‌ر جۆره كۆتوبه‌ندێك به‌سه‌ر جووڵه و مرۆیی و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كییه‌كان له‌پێناو جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆ، پێویستی به پاساوی پێویستكراوی سه‌ربازیی هه‌یه، یان ده‌بێت دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت بگاته ئاستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ.
فۆلكه‌ر جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه نیگه‌رانه و هه‌ست به تووڕه‌ییه‌كی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌ر به كوشتنی هاووڵاتییانی سڤیلی ئیسرائیلی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین.
له‌لای خۆیه‌وه نێرده‌ی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌رامبه‌ر راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فۆلكه‌ردا، نامه‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌نووسان ناردووه و تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی رۆژی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه راگه‌یاندرا "له‌دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به ئیسرائیله بێتاوانه‌كانه و ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات و به‌رامبه‌ر به‌و وه‌حشیگه‌رییه بوه‌ستێته‌وه."
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، له 1000 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 850 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 4450 كه‌س.