عەلی تاڵقانی: هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی خاوه‌ن ئاڵای خۆی بێت
K24 – هەولێر:
عەلی تاڵقانی بانگخوازی ئایینی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی كوردم خۆش ده‌وێت و له‌ناخه‌وه رێزیان لێده‌گرم. گوتیشی: "پێویسته هزری حكومه‌تی ناوه‌ندی له عێراقدا نه‌مێنێت". هاوكات ده‌ڵێت: "له نێو ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا، هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی خاوه‌ن ئاڵای خۆی بێت".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس فه‌رهاد ره‌سووڵ پێشكه‌شی كرد، بانگخوازی ئایینی عێراقی عەلی تاڵقانی كه یه‌كه‌مجاره بۆ میدیای كوردی قسه ده‌كات، رایگه‌یاند، بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت پشت به چه‌ند ئامرازێكه‌وه ده‌به‌ستێت، له‌وانه سیسته‌م، ئابووری و رۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵگه، ئه‌مانه هاوئاهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی گه‌ل.
تاڵقانی هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و هه‌مه‌چه‌شنییه‌ی له‌عێراقدا هه‌یه، له رابردوودا وای له سه‌ركرده عێراقییه‌كان كردووه، بیر له نێوه‌ندگیریی توند بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به نموونه ئه‌زموونی رژێمی به‌عس وه‌ربگرین، كه داوایده‌كرد تاكی كورد، شیعه و سووننه ناسنامه‌ی خۆیان بسڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سێیه‌میان پێبدات و ده‌یویست هه‌موویان عێراقی بن، ئه‌مه عوسمانییه‌كان و مهغۆلهكانیش پێشتر وایانكردووه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی توندڕه‌وی".
ئه‌و بانگخوازه عێراقییه له‌باره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق گوتی: "ئینگلیزه‌كان ده‌وڵه‌تی عێراقیان دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو خه‌ڵكێكی بژارده‌ی عێراقی چوونه‌ته لای ئیمام حوسێن و كوڕی عه‌لی، داوایانلێكردووه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروستبكات".
گوتیشی: "هه‌رێمه‌كان جۆرێك له جوانی به عێراق ده‌به‌خشن، له‌هه‌مانكاتدا كێشه‌كان و ناكۆكییه‌كانیش به‌هۆیانه‌وه كه‌متر ده‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه، دروستكردنی سێ هه‌رێم پێویستی به‌كاته‌وه هه‌یه و پێویست به‌وه ده‌كات شه‌قامی عێراقی رۆشنبیر بكرێن".
دووپاتیشیكرده‌وه، كه پێویسته هزری حكومه‌تی ناوه‌ندی له عێراقدا نه‌مێنێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، تاڵقانی ده‌ڵێت: كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌ی سیاسی نیین و كێشه‌ی فه‌رهه‌نگین، ئه‌و فه‌رهه‌نگه په‌یوه‌ندی به گه‌له‌وه هه‌یه و پێویستی به پێگه‌ینی زیاتر و گۆڕانكاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه وای دابنێین كه حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ناكۆكن، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه دیموكراسییه‌ت له عێراقی فیدراڵ بوونی هه‌یه.
له‌باره‌ی ئاڵای كوردستانه‌وه، ئه‌و بانگخوازه باسی له‌وه كرد، بوونی ئاڵای كوردستان شتێكی سرووشتییه و چونكه پێشتر وڵاتێكی رادیكاڵی له عێراقدا هه‌بووه، كه رژێمێكی تاكڕه‌و بووه، دواتر سیسته‌می سیاسی بۆ په‌رله‌مانی و فیدراڵی گۆڕا، ئاساییه و مافی خۆیه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ئاڵای خۆی بێت، هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، كه ئاڵای ویلایه‌ته‌كانیان له‌ته‌ك ئاڵای وڵاته‌كانیان هه‌ڵكردووه، عێراقیش وڵاتێكی فیدراڵه.