جۆزێپ بۆرێل: ئیسرائیل نابێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌رگری له خۆی بكات

K24 – هەولێر:
رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت مافی ئیسرائیله به‌رگری له خۆی بكات، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و بڕیارانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا داویه‌تی، پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جۆزێپ بۆرێل، رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند بڕیارێكی داوه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
بۆرێل دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه ئیسرائیل بۆی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات، به‌ڵام نابێت ئه‌و به‌رگرییه به‌ده‌ر بێت له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای مرۆیی.
هه‌روه‌ها بۆرێل رایگه‌یاندووه، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی. گوتووشیه‌تی، راگرتنی پشتیوانیكردن له ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا به پێویستی ده‌زانن پشتیوانییه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وام بن و پشتیوانییه‌كانیش پێویسته دوانه‌كه‌ون.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، له 1000 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 850 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 4450 كه‌س.