ئیسرائیل زانكۆى ئیسلامى له كه‌رتى غه‌ززه خاپوور كرد

K24-هه‌ولێر
سوپاى ئیسرائیل خاپووركردنى زانكۆى ئیسلامى له كه‌رتى غه‌ززه له هێرشێكى ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى راگه‌یاند.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023)، سوپاى ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان توانیویانه زانكۆى ئیسلامى له كه‌رتى غه‌ززه بۆردوومان و خاپوور بكه‌ن.
وه‌ك ماڵپه‌ڕى فه‌رمى سوپاى ئیسرائیل ئاشكرایكردووه، زانكۆى ئیسلامى وه‌ك ناوه‌ندێكى سیاسى و سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له كه‌رتى غه‌ززه به‌كار هاتووه، دامه‌زراوه‌یه‌كیش بووه بۆ پێگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدانى پێویستیه‌كانى شێوازى شه‌ڕ .
سوپاى ئیسرائیل نه‌یشاردۆته‌وه كار بۆ رووخاندنى ژێرخانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ده‌كه‌ن و هێرشه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
زانكۆى ئیسلامى له كه‌رتى غه‌ززه ساڵى 1978 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندن و راهێنان دروستكراوه، به‌پێى زانیارییه‌كانى سوپاى ئیسرائیلیش ئه‌و زانكۆیه وه‌كو ناوه‌ندێكى گرنگ بۆ هێزه سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له كه‌رتى غه‌ززه دروستكراوه.
سوپاى ئیسرائیلى ده‌ڵێت: "ئه‌و زانكۆیه بۆ روواندن و گه‌شه‌پێدانى تیرۆر له كه‌رتى غه‌ززه دروستكرا، ده‌شڵێت:"ئه‌و زانكۆیه ڕاهێنان به چالاكوانه‌كانى بواره جیاوازه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش بوارى گه‌شه‌پێدان و پێشخستن و دروستكردنى چه‌ك و ڕه‌گه‌زه‌كانى هه‌واڵگرى سه‌ربازى، په‌یوه‌ندیشى له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ده‌سته‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى حه‌ماس هه‌یه.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به هاوبه‌شى سه‌رایا قودس و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى دیكه، كتوپڕ له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریا ده‌ستیان به هێرشه‌كانی خۆیان كرد به ناوى (گه‌رده‌لوولى ئه‌قسا)، له به‌رامبه‌ریشدا سوپاى ئیسرائیلى ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنى (شمشێرى ئاسنین) كرد له كه‌رتى غه‌ززه و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان بۆردوومان و خاپوور كرد.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ئاشكرایان كردووه ژماره‌ى كوژراوانى هێرشه‌كه‌ى باڵى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى ئیسرائیل، له 1200 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023، بڵاوى كرده‌وه، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 1055 كه‌س و برینداربوونى زیاتر له 5184 كه‌س.