بلینكن به‌ره‌و ئیسرائیل به‌ڕێكه‌وت

K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوت و لەوێ لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئیسرائیل و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە ئیسرائیل سەربارەت بە دۆخی جەنگەکە کۆدەبێتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن بەر لە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمه‌ریکا گەورەتین کەشتی فڕۆکە هەڵگری جیهانی لە ناوچەکە جێگیر کردووە، بۆ ئەوەی زۆر بە روونی دەریبخەن رێگری لە هەر لایەنێک بکەن بیر لە دەستدرێژی زیاتر بۆ سەر ئیسرائیل بکاتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن هه‌روه‌ها گوتی: "بەرەو ئیسرائیل گەشت دەکەم، پەیامێکی روونی سەرۆک و گەلی ئەمه‌ریکام هەڵگرتووە، ئەویش ئەمه‌ریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات".
گوتیشی: "لە ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئیسرائیل و تیمی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە ئیسرائیل کۆدەبینەوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 22 ئەمه‌ریکی کوژراون و رەنگە ئەو ژمارەیە زیاتریش بێت، ژمارەیەک ئەمریکی دیكه‌ش بێ سەروشوێنن.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به هاوبه‌شى سه‌رایا قودس و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى دیكه، كتوپڕ له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریا ده‌ستیان به هێرشه‌كانی خۆیان كرد به ناوى (گه‌رده‌لوولى ئه‌قسا)، له به‌رامبه‌ریشدا سوپاى ئیسرائیلى ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنى (شمشێرى ئاسنین) كرد له كه‌رتى غه‌ززه و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان بۆردوومان و خاپوور كرد.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ئاشكرایان كردووه ژماره‌ى كوژراوانى هێرشه‌كه‌ى باڵى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى ئیسرائیل، له 1200 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023، بڵاوى كرده‌وه، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 1055 كه‌س و برینداربوونى زیاتر له 5184 كه‌س.