کۆشکی سپی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا مەترسی جددین

K24 – واشنتن:
کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی تووندی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکی ئەمەریکا هێرشەکانی تورکیا بە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە دەبینێت.
رۆژی (12ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری (13894) کە لە 14ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 تایبەت بە هەڕەشەکان بۆسەر سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەری کردبوو، کە بەشێکی تایبەتە دۆخی سووریا و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان درێژکردەوە.
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەڕەشەن لەسەر هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش و ژیانی خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە. هاوکات بە هەڕەشەشی داناوە لەسەر ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە.
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی ئاماژەی بەوەشکراوە، "هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە، هەڕەشەی زۆر گەورە و جددین بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا".
کۆشکی سپی بڵاویشیکردووەتەوە، لەلایەن خۆیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هەر لەو روانگەیەوە بڕیاری (13894) کە وەک باری لەناکاو لە بەرامبەر هەڕەشەکان لە ئاسایشی نیشتمانیی و کاروباری دەرەوەی ئەمەریکا لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە 14ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019ی دەرکرابوو، لەنێویدا بڕگەی 202(د) کە تایبەتە بە دۆخی سووریا، بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکاتەوە و لەدوای 14ی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە بە چالاکی دەمێنێتەوە.
هاوکات ئەو راگەیەندراوەی کۆشکی سپی دەچێتە نێو بەیاننامە فیدڕاڵییەکان و ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمریکاش دەکرێت و چالاکییەکانی سوپای ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوامی پێدەدات.
هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێکە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە دژ بە چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە، لەگەڵ ئەوەشدا، دوای تەقینەوەکەی سەرەتای ئەم مانگەی ئەنقەرە کە پەکەکە بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆگرت، تورکیا بۆردومانەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان چڕتر کردووەتەوە.
هەروەها رۆژی پێنجشهممه (5ـی تشرینی یهكهمی 2023) دوو بهرپرسی ئهمهریكی كه نهیانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی "رۆیتهرز"ـیان راگهیاند، فڕۆكهیهكی شهڕكهری ئهمهریكی جۆری "ئێف16" فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیایان له نزیك هێزهكانی ئهمهریكا له باكووری سووریادا خستووهته خوارهوه.
دواتریش پات رایدهر، گوتهبێژی پێنتاگۆن، لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خستنهخوارهوهی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ بهرگریكردن له خۆمان بووه، هەروەها هیچ ئاماژهیهك نییه كه توركیا نیازی هێرشی ههبووبێت و گوتیشی، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکەی تورکیا لهسهر هێزهكانمان مهترسی بووه و نیگەرانی ئەمەریکاشی لەبارەی بۆردومانهكانی توركیا له سووریا راگەیاند.
رۆژی هەینی (6ـی تشرینی یەکەمی 2023) ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەم کرد و باسمان لە چالاکی و هەماهەنگی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کرد لەپێناو ئامانجی هاوبەشمان کە بریتییە لە تێکشکاندنی هەڕەشە تیرۆرستییەکان".