بایدن به‌ڵێنی رزگاركردنی بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌دات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه به بارمه‌تگیراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی رزگار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ڵێنی به خانه‌واده‌ی بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه رزگاریان بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌باره‌ت به بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر قووڵ ده‌كات. گوتیشی، ئه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رامبه‌ر به بارمته‌كان كردوویه‌تی، ره‌فتارێكی نامرۆیییه.
واشنتۆ باس له‌وه ده‌كات 27 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ئیسرائیل كوژراون. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه به بارمته گیراون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 15:45 رۆژی هەینی) نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 537 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخه‌نەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 1799 كه‌س به‌رزبووه‌وه.