‎لە پردێ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن چەکدارێکی عەرەبەوە کوژرا

تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردەی کوژراوە
تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردەی کوژراوە

K24 - هەولێر

کەمێک پێش ئێستا لە پردێ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن چەکدارێکی عەرەبەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە و کوژرا.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی شارۆچکەی پردێ لەلایەن چەکدارێکی عەرەبەوە، هاووڵاتییەکی کورد درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە و کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کوژراوەکە ناوی "وەستا غازی"ـیە و هۆکاری کوژرانەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر دەگەڕێتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەش کرد، گومان دەکرێت چەکدارە عەرەبەکە بە پارە گیرا بێت بۆ ئەوەی تاوانەکە ئەنجام بدات.