رووسیا 34 هاووڵاتی خۆی له ریزه‌كانی داعش له سووریا گه‌ڕانده‌وه

K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، رووسیا 34 هاووڵاتی خۆی له نێو داعش له سووریا گه‌ڕانده‌وه، كه له (منداڵ و هه‌رزه‌كار) پێكهاتبوون.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، 34 هاووڵاتی رووسی، كه له سووریا له نێو داعشدا بوون، به‌هاوكاری ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی كوردی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر) له رۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی سووریا، گه‌ڕێندرانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كۆمیسیۆنی رووسیا بۆ كاروباری منداڵان، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "منداڵانی رووسیا گه‌یشتنه‌وه وڵاتی خۆیان".
ئه‌و كۆمیسیۆنه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، 34 هاووڵاتی رووسی كه له‌نێویاندا منداڵ و هه‌رزه‌كار هه‌ن و ته‌مه‌نیان له نێوان 4 بۆ 16 ساڵانن، گه‌ڕێندرانه‌وه رووسیا.
روونیشیكرده‌وه، 150 منداڵی دیكه له سووریاوه ئاماده‌ن بیانگه‌ڕێنینه‌وه رووسیا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاماده‌ن.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.