دیندار زێباری: بۆشایی ئه‌منی له ناوچه جێناكۆكه‌كان بووه‌ته رێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەڕێوەچوو، هاوكات رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆشایی ئه‌منی له ناوچه جێناكۆكه‌كان بووه‌ته رێڕه‌و بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا كۆنفرانسێكی گه‌وره و له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت، گوتیشی، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پسپۆڕان و شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان.
دیندار زێباری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌موو سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌ندرێته ناو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌و ناوچانه هه‌یه، بووه‌ته رێڕه‌وی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و باسانه‌ی له كۆنفرانسه‌كه خراونه‌ته‌ڕوو، ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ باسێكی گه‌وره‌تر و پڕۆژه‌یه‌كی فراوانتر، به‌تایبه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان شه‌ڕێكی درێژخایه‌نه و كاتی زۆری پێویست ده‌بێت، نه‌خاسمه كه دیارده‌یه‌كی جیهانییه.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان خستووه‌ته ناو پلان و چوارچێوه ستراتیژییه‌كانی نووسینگه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته له عێراق نه‌چووه‌ته ناو ئه‌و چوارچێوه به‌رفراوان و ستراتیژییه.
ئەمڕۆ یەکشەممە (15ـی تشرینی یەکەمی 2023) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەڕێوەچوو کە لەلایەن نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی 'بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان' لە هەولێر، رایگەیاند: "بەپێی ئامارەکانی بەردەست، بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ کۆمەڵگەکەمان".
مەسرور بارزانی پێیوایە، "ماددەی هۆشبەر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ لاوازکردنی سەرمایەی مرۆیی" و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان بە شێوازی جۆرواجۆر دژایەتی دەکرێت و هەوڵی لاوازکردنی دەدرێت، یەکێک لە شێوازە مەترسیدارەکان، ماددە هۆشبەرەکانە کە یەکێکە لەو چەکانەی بە شارەزا و ئاشکرا بۆ مەبەستی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەکەمان و لەباربردنی توانا و تەندروستی گەنجەکانمان بەکاردەهێندرێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێوستی دەزانێت، "بە توندترین شێوە رووبەڕووی ئەم هەڕەشەیە ببینەوە، چونکە هەڕەشە و مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە". دەشڵێت: "مافیاکان و بازرگانە تاوانبارەکان هەرێمیان کردووەتە بەشێک لە پیلانە نەگریسەکانیان و، هەوڵ دەدەن و کاردەکەن بۆ ئەوەی سوود لە هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستان وەربگرن وەک دەروازەیەک بۆ تێپەڕاندنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ شوێنەکانی دیکە".
مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، هەندێک گرووپی چەکدار لە ناوچە سنوورییەکان و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، "هۆکاری ناسەقامگیرین و رێگریش دەکەن لەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ببنەوە. بگرە بەداخەوە هەندێک لەو گرووپە چەکدارانە خۆیان بەشێکن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان".
سەرۆکی حکومەت جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو هێز و هەوڵ و تواناکانیان بەردەوامبن لە ئەرکی پیرۆزی خۆیان و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی ئەو بازرگانە تاوانبارانە ببنەوە و نەهێڵن نیاز و پلانە مەترسیدارەکانیان سەربگرێت".