سوودانی: رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاڵنگاری و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی دارایی ده‌بینه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاكسازی دارایی به ته‌نیا به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم نییه، به‌ڵكو بریتییه له زنجیره‌یه‌ك جووڵه و رێكار كه حكومه‌تی عێراق پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پلانی چاكسازی دارایی و كارگێڕی له هه‌ردوو كه‌رتی دارایی و بانكی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، كه تێیدا پارێزگاری ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شدار بوون.
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، سوودانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه چاكسازی دارایی به ته‌نیا دروشم نییه، به‌ڵكو بریتییه له كۆمه‌ڵێك جووڵه و چالاكی و رێكار، كه حكومه‌ت پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و به‌ئامانجگرتنیان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه دێته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی چاكسازی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سوودانی بانكی ناوه‌ندی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی دارایی راسپاردووه كه ئاسنكاری بۆ هه‌موو رێككاره بانكییه‌كان بكه‌ن و لیستێكی تایبه‌ت پێشنیازه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئاماده بكه‌ن.