هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا تەواوی ناوچە دیاریکراوه‌كان کێوماڵ کران.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بەپێی بەرنامە و پلانێکی سەربازی هاوبەش، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی ئاسایشی ناوچەکە لە سنوری میحوەری چوار، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا.
ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر پێنجی بەیانی دەستیپێکرد، تێیدا سنووری ناوچەی گوندەکانی (دەرمان ئاوای سەروو، دەرمان ئاوای خواروو، علی بەیان، قەرەسالم و سەربیر) کێوماڵکران.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، فەوجی یه‌ك، فەوجی دوو، فەوجی سێی لیوای 11ی پیادە بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای 31سوپای عێراق و فەوجی یه‌ك، فەوجی دووی پیادەی بنکەی هاوبەشی که‌رکووک و ئاسایشی قەرەناو بەشداربوون.
ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ کۆتاییهات، تەواوی ناوچەی دیاریکراوه‌كان کێوماڵ کران. (هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ كردووه).



