دووپشکێک لە ئەفریقاوە دەچێتە چێشتخانەی ماڵێك لە بەریتانیا
K24 - هەولێر:
خێزانێکی بەریتانی دووپشکێکی بیابان لە چێشتخانەی ماڵەکەیاندا دەدزۆنەوە کە گومان دەکەن لە کیناوە هاتبێتە بەریتانیا.
لە ناوچەی نۆرسامپتۆنشایری بەریتانیا، لیز بوروز (تەمەن 50 ساڵ) و هاوسەرەکەی، ئیان (تەمەن 52 ساڵ) لە چێشتخانەی ماڵەکەیاندا دووپشکێکی ژەهراوی دەدۆزنەوە کە درێژیەکەی چوار سانتیمەترە.
ئەو خێزانە پێیان وایە، دووپشکەکە لەگەڵ جانتای کچەکەیاندا کە هێندە نابێت لە گەشتێکی دەرەوەی وڵات هاتووەتەوە، لە کیناوە 9000 کیلۆمەتری بڕیوە و هاتووەتە بەریتانیا.
خێزانەکە دوای بینینی دووپشکەکە و گەڕان بەدوای جۆرەکەیدا لە ئینتەرنێت، بۆیان دەرکەوتووە، کە دووپشکێکی بیابانییە و ژەهرێکی کوشندەی هەیە، هەرچەندە دواتر دووپشکەکەیان لەناوبردووە، بەڵام گوتیان: ترسی ئەوەمان هەیە، هاوڕێی دیکەی لەگەڵ خۆی هێنابێت.