روونکردنه‌وه‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵه‌وه لە سەر هاتنی حاکم فەرهاد بۆ کوردستان 24
پشتگیریی لە حاکم فەرهاد دەکەن

K24 – هه‌ولێر
بنه‌ماڵه‌ی "شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ" له‌باره‌ی هاتنی حاكم فه‌رهاد بۆ "كوردستان 24" روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه" به‌وپه‌ڕی خۆشییه‌وه پشتگیری له ناوبراو ده‌كه‌ین و ئه‌و نوسراوه بێ نرخانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیاوه له‌سه‌ر چوونی حاكم فه‌رهاد بۆ كوردستان 24 به ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه بڵاوكرابووه‌وه.
روونكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن "كاوه مه‌لا ره‌سوڵ" برای " حاكم فه‌رهاد " ه‌وه به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه نوسراووه و له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا نوسیوویه‌تی" ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ، به‌وپه‌ڕی خۆشییه‌وه پشتگیریی له کاک حاکم فه‌رهاد ده‌که‌ین و ئه‌و نووسراوه بێ نرخه ره‌تده‌که‌ینه‌وه که له لڤین و سایتی سپی میدیا و ئه‌وانیتردا، بڵاوکراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به کارکردنی ناوبراو له که‌ناڵی کوردستان 24.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حاكم فه‌رهاد، پاش ئه‌وه‌هات كه به‌هۆی هاتنی بۆ كوردستان 24 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سایت و په‌یجه‌وه كه‌مپینێكی له دژ كرا.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:-
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵه‌وه
ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ، به‌وپه‌ڕی خۆشیه‌وه پشتگیریی له كاك حاكم فه‌رهاد ده‌كه‌ین و ئه‌و نووسراوه بێ نرخه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له لڤین و سایتی سپی میدیا و ئه‌وانیتردا، بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كاركردنی ناوبراو له كه‌ناڵی كوردستان 24.
خێزانی "شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ" هه‌میشه و به‌رده‌وام بۆ كورد و كوردستان تێكۆشاوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك بیریان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كردبێته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه به‌ناوی تێكۆشان و كورده‌وه هه‌میشه خه‌ریكی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بوون و شاره‌زاییه‌كی باشیان له كڕنوش بردن و پێڵاودانان په‌یدا كردووه.
ئه‌وانه‌ی خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ ده‌كه‌ن، ده‌بێت خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زاری مێژووبن.
كاوه‌ی شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ
برای حاكم فه‌رهاد
به‌ناوی بنه‌ماڵه‌وه
30/7/2016