عه‌لی شه‌دداد: ره‌شنووسی سه‌ره‌تایی یاسای نه‌وت و غاز پێشنیازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆگرتووه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاساكان له لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات لیژنه‌كه‌یان یه‌كێكه له لقه گرنگه‌كانی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ركی بریتییه له دانانی یاسای تایبه‌ت به كه‌رتی نه‌وت و غاز، ده‌شڵێت ره‌شنووسی سه‌ره‌تایی یاسای نه‌وت و غاز پێشنیازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆگرتووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) عه‌لی شه‌دداد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاساكان له لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان پێویستی به شه‌ش مانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ره‌شنووسێكی هاوبه‌شی تایبه‌ت به یاسای نه‌وت و غاز. گوتیشی، لیژنه پێكهێنراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه، دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و غاز پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاساكان له لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا شه‌ش كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غاز كردووه، كه سێ له‌و كۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی پێكهێنراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و سێی دیكه‌یش به میوانداری پارێزگار و نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایانه بووه كه نه‌وتیان تێدا به‌رهه‌م دێت.
عه‌لی شه‌دداد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زاره‌تی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته ره‌شنووسی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و غاز و بیرۆبۆچوونی هه‌موو لایه‌كی له‌خۆگرتوو، به‌شێوه‌یه‌ك بۆچوون و پێشنیازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه نه‌وتیان تێدا به‌رهه‌م دێت له خۆیدا به‌رجه‌سته كردووه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هێشتا پێویستیان به كۆبوونه‌وه‌ی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه بۆچوونێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و غاز.