پێشمەرگەیەک دوای 47 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی بە کەسوکاری شادبووەوە

K24 - هەولێر:

پێشمەرگەیەک دوای 47 ساڵ لە بێسەروشوێنبوون و ئاوارەیی، کەسوکارەکەی دەدۆزێتەوە و دەگەڕێتەوە کوردستان.

زیاد رەمەزان، لەو کاتەدا پێشمەرگە بووە و ئاوارەی لوبنان دەبێت و بەهۆی نەبوونی ناسنامە لە لوبنان گیردەخوات و ناتوانێت بگەڕێتەوە کوردستان، لەو کاتەوە لە خێزانەکەی دادەبڕێت و کەسیان هەواڵی یەکتر نازانن.

کوردێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە دۆزینەوەی خێزانەکەی، یارمەتی زیاد رەمەزان دەدات و 

زیاد خەڵکی دەڤەری بامەرنێی سنووری پارێزگای دهۆکە، چیرۆکی خۆی بۆ کوردستان24 دەگێڕێتەوە و دەڵێت، لە سووریاوە چووەتە لوبنان، دواتر نەیانهێشتووە لە لوبنان بچێتە دەرەوە.

گوتیشی: ماڵەکەمان، گوندەکەمان، خێزانەکەم و وڵاتەکەم بەجێناهێڵم، ئەگەر ژنێکیش بهێنم هێشتا باشتر.