سەرۆکی شارەوانی هەولێر: تا ئێستا زیاتر لە 138 هەزار زەوی کارت تاپۆ کراون
K24 - هەولێر:
پرۆسەی تاپۆکردنی زەوی کارت بەردەوامە و ئێستا نزیکەی 10 هەزار زەوی کارت بڕیاری تاپۆکردنیان بۆ دەرکراوە.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوێنێ هاووڵاتییانمان ئاگادار کردەوە لەوەی، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، بۆ تاپۆکردنی زەویەکانیان، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بەپێی ئەو لیستەی لە ماڵپەڕی شارەوانی هەولێر بڵاوکراوەتەوە.
روونیشکردەوە، لیستەکانی ماڵپەڕی شارەوانی هەولێر بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی تەواوی زەویی هاووڵاتییان، تاپۆ دەکرێن و بەناویان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵانی رابردوودا، نزیکەی 148 هەزار پارچە زەوی بەشێوەی کارت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە و تا ئێستاش زیاتر لە 138 هەزار زەوی کارت، تاپۆ کراون، کە دوایینیان تاپۆکردنی نزیکەی 10 هەزار پارچە زەوی بوو، لەو ژمارەیەش 4200 پارچە زەوی لە گوندی کۆری بوون.
سەبارەت بەو کەسانەی پسووڵەی راییکردنی کارەکانیان بزر کردووە، عەبدولواحید ئەحمەد رایگەیاند، ئەو کەسانەش دەتوانن سەردانمان بکەن و بەبێ پسوڵەکە کارەکانیان بۆ رایی دەکەین.