بایدن: ئیسرائیل رازی بووه هاوكارییه مرۆییه‌كان بگاته غه‌ززه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیله‌وه پشتیوانی بۆ ئه‌و وڵاته دووپات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك هه‌ر ئیسرائیل پشتیوانی له‌وانه‌ش ده‌كه‌ن كه هاوپه‌یمانیان، ده‌شڵێت بایدن: ئیسرائیل رازی بووه هاوكارییه مرۆییه‌كان بگاته غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكی رۆژنامه‌وانیدا له ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو پشتیوانییه‌كی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی "تیرۆریستان" ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌شتی سه‌ربازییان گواستووه‌ته‌وه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له ئیسرائیل بكه‌ن. گوتیشی، هه‌فته‌ی داهاتوو داوا له كۆنگرێس ده‌كات بڕیار له‌سه‌ر پشتگیری نوێ بۆ ئیسرائیل بدات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یاندا رایگه‌یاند، گرنگترین بابه‌ت به لای واشنتۆنه‌وه بریتییه له ئازادكردنی دیل و بارمته‌كان. گوتیشی، نایانه‌وێت هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین چیدیكه ئازار بچێژن.
روونیشیكرده‌وه، قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی بگاته غه‌ززه و بگاته ده‌ستی هاووڵاتییانی سڤیل نه‌ك چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس. گوتیشی: "ئه‌مڕۆ 100 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ غه‌ززه و خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین راده‌گه‌یه‌نین."