فرانس پرێس: ئه‌مه‌ریكا بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه ڤیتۆ كرد
K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل و بارودۆخی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین له كۆبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به ئاگربه‌ست رایگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به به جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل و بارودۆخی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین له كۆبوونه‌وه‌دایه و به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مه‌ریكا بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه ڤیتۆ كرد.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌رازیل بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی به‌رزیكردبووه‌وه.
له كۆی 15 وڵاتی ئه‌ندام، 12 وڵات ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه‌كه‌دا و دوو وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا كه یه‌كێكیان رووسیا بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا وه‌ك یه‌كێك له كۆی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه، ده‌نگی له دژی پڕۆژه‌كه‌دا و به‌و شێوه‌یه پڕۆژه‌كه سه‌رینه‌گرت.