تەندروستی فەڵەستین: 600 منداڵ بههۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بێسهروشوێنن

K24-هەولێر
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاشکرایدەکات، جگە لە کوژراو و بریندارەکان، 600 منداڵ تا ئێستا بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بێسهروشوێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بڵاویكردهوه، لە دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل حهماس، تاوەکو ئێستا، 1300 پەیوەندیمان لە لایەن هاووڵاتیانی غەززەوە پێگەیشتووە، كه بههۆی هێرشهكانی ئیسرائیل كهسوكارییان له ژێر داروپهردوودان و بێسهروشوێنن و لە نێو ئەوانیشدا 600 منداڵ هەن.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئەرز و ئاسمان و وشکانی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە وشکانیدا زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیلی ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 2670 هاووڵاتی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش دهههزاری تێپهڕاندووه.