کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت، لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/10/2023، ئاسمان لەنێوان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت، لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەندێک کات بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. پلەی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە  (3-4 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 20/10/2023، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەلە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەرز  دەبێتەوە  بە (2-3 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  28 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى

دهۆک: 25  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى

سۆران : 23  پلەى سیلیزى

گەرمیان :  30  پلەى سیلیزى