لابردنی ناوی سینا لەسەر نەخشەی جیهان میسرییەکانی توڕە کردووە

K24 - هەولێر
دوای ئەوەی چالاکوانانی میسر بۆیان دەرکەوت کە کۆمپانیای گووگڵ ناوی سینای میسری لەسەر نەخشەی جیهان لابردووە، بووە هۆی توڕەییەکی زۆری میسرییەکان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان.
ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران لە کاتی گەڕانەکانی گووگڵدا بۆیان دەرکەوت کە ناوی "سینا" لە نەخشەی جیهان سڕاوەتەوە و بۆشاییەکی بەتاڵی گەورە ماوەتەوە بەبێ ئەوەی ناوی سینای لەسەر بێت.

هەندێک چالاکوان پشتڕاستیان کردەوە کە ناوی سینا رۆژی پێنجشەممە سڕاوەتەوە، چونکە پێشتر ناوەکە هەبووە، بەڵام سەریان سوڕماوە کاتێک سەیریان کردووە ناوەکە نەماوە.