یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان دهۆك و بادێن- ڤۆتێنبێرگ واژووکرا
K24 - هەولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، رێوڕه‌سمی واژۆكردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هه‌ردوو شاری دهۆك و بادێن- ڤۆتێنبێرگی ئه‌ڵمانی له نووسینگه‌ی پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت و نوێش ده‌كرێته‌وه، دوای واژۆكردنیشی، شاندی هه‌ردوولا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکەیان راگه‌یاند.
فلۆریان هازلهر، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی بادێن ڤۆتێنبێرگ و كڵاوس شترایشه‌ر، كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی ئه‌ڵمانی به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌ی واژۆكردنی لێکتێگەیشتنەکە كرد، كه له نووسینگه‌ی پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، حكومه‌تی ڤۆتێنبێرگ له‌دوای هێرشه‌كانی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014ـدا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له بواری پێشكه‌شكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان.
پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له چه‌ندین بواردا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی كردووه. گوتیشی، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له رزگاركردنی ئافره‌تانی ئێزدی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
پارێزگاری دهۆك باسی له‌وه‌ش كرد، به واژۆكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌گشتی و حكومه‌تی ڤۆتێنبێرگ به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه هاوكارییه‌كانی ڤۆتێنبێرگ بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر بۆ ئاواره‌كان نابێت، به‌ڵكو بۆ پارێزگای دهۆك به‌گشتی ده‌بێت به‌تایبه‌ت له رووی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و هاوكارییه مرۆییه‌كانی دیكه.