نێچیرڤان بارزانی: تا رفێندراوێكى ئێزدى مابێت هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنیان به‌رده‌وام ده‌بن

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا رفێندراوێكى ئێزدى مابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردن و دياريكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بن.
دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه (19ـی تشرینی یەکەمی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ناديا موراد چالاكوانى ئێزدى، هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى و سه‌رۆكى رێكخراوى ده‌ستپێشخه‌ريى ناديا كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا دۆخى ئێزدييان و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان له كه‌مپه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆيان له شنگال و ناوچه‌كه، رۆڵى رێكخراوه نێودهوڵهتييهكان بۆ يارمهتيدان و هاوكاريكردنى ئێزدييان و رێوڕه‌سمى دوێنێی كردنه‌وه‌ى مۆنۆمێنتى قوربانييانى ئێزدييان له شنگال تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌بوونى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كانى ئێزدييان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان، هه‌روه‌ها باسيان له ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و چۆنيهتيى هاوکاریکردنیان كرد و سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان كرد كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت يارمه‌تيى ئێزدييان ده‌ده‌ن.
لەلایەن خۆیەوە نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى له ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمى دوێنێى ياده‌وه‌ريى قوربانييانى ئێزدى، جه‌ختى له گرنگيى بهدۆكيومێنتكردنى تاوانه‌كانى داعش به‌رامبه‌ر به ئێزدييان و هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه كرده‌وه.