واشنتن: سێ مووشەک و چەند درۆنێکی حوسییەکانمان لە دەریای سوور تێكشكاند

K24 - هەولێر:
پێنتاگۆن ئاشکرایدهكات، سێ مووشەک و چەند درۆنێکی حوسییەکانیان لە دەریای سوور تێكشكاند.
پات رایدەر گوتەبیژی پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانیان لە باکووری دەریای سوور سێ مووشەک و چەند درۆنێکی حوسییەکانیان تێكشكاندووه، كه لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستەکراوبوون.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرکاتێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هاوبەشەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی بەکاردەهێنن.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ههروهها گوتی: "دەستەی کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس کارنی لە باکووری دەریای سوور سێ مووشەکی کروس و چەند درۆنێکیان خستوونەتەخوارەوە، لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە کرابوون، ئەمە دەرخەری یەکگرتوویی و تۆکمەیی ئەو سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامانناوە".
دهشڵێت: "ئامادەین هەرکاتێک پێویست بێت ئەم سیستهمە بۆ پاراستنی هاوبەشەکانمان و بەرژەوەندییەکانی ئەمهریکا لە ناوچەکە بەکاربهێنین".
دواجار گوتیشی: "بەهۆی ئەم رووداوەشەوە هیچ قوربانییەکی نەبووە."