نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: سبه‌ی یه‌كه‌مین كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌گاته غه‌ززه
K24 - هەولێر:
مارتین گریفیتس، هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سبەی شەممە یەکەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی لە دەروازەی رەفەح دەگاتە غەززە.
گوتیشی، لەگەڵ لایەنەکانی شەڕ لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە پارێزراوبێت و بە زووترین کات بگاتە دانیشتوانەکەی.
لە 7ـی ئەم مانگە شەڕوپێکدادان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ده‌روازه‌ی ره‌فه‌حه‌وه رایگه‌یاند، دانیشتوانی غه‌ززه به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با له دۆخێكی خراپ و سه‌ختدان.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌رباری رێككه‌وتن، ره‌نگه كێشه بێته رێگه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه".
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3500 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه.