زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌گومانی هه‌بوونی بۆمب لێ درایه‌وه

K24 – هەولێر:
فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ره‌نسا جارێكی دیكه ده‌كه‌ونه‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه و به گومان و به‌هۆی بوونی بۆمبی چێندراوه‌وه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته لێ درایه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) بۆ رۆژی سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، به‌هۆی بوونی بۆمب له‌ناو 14 فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ درایه‌وه و له ئه‌نجامیشدا سێ له‌و فڕۆكه‌خانانه چۆڵ كران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسا دووپاتیان كرده‌وه، ماوه‌ی سێ رۆژه گومانه‌كان له‌سه‌ر هه‌بوونی بۆمب له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی زه‌نگی ئاگاداكردنه‌وه‌ی له 14 فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته لێ دراوه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی بۆردۆ له باشووری رۆژئاوا و بێزییه له باشوور و رێن له رۆژئاوا چۆڵ كراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه ئاسته‌نگی بۆ كاری فڕۆكه‌خانه‌كان دروست كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه جه‌ژنی سه‌رجه‌م پیاوانی كڵێسایه و بڕیار وایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بووانی میوانێكی زۆر ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه زیاتر بووه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 19/20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، جیراڵد دارمانان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، به گومانی هه‌بوونی بۆمب له فڕۆكه‌خانه‌كان، له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا توانیویانه 18 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا و میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی گومانی هه‌بوونی بۆمب له چوار فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌شتیان چۆڵ كراون و به‌هۆی رێكارهكانیشهوه 130 گه‌شت هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك گه‌شتی دیكه‌یش دواخراون.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی برێست، كاركاسۆن، رێن، تارب، بۆردۆ – میرینیاك، بێزییه، مۆنۆپۆڵییه و نانت چۆڵ كراون و گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی فه‌ره‌نسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ دراوه و گومانه‌كان له‌سه‌ر هه‌بوونی بۆمب له هه‌ر یه‌كێك له‌و فڕۆكهخانانهدا به‌هه‌ند وه‌رگیراون، به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی نانت دووجار زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێ داوه.