زێلینسكی و ئه‌ردۆغان دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگی ئۆكرانیایان تاووتوێكرد

K24 – هەولێر:
هه‌ردوو سه‌رۆكی ئۆكرانیا و توركیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا و هه‌روه‌ها ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلیان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه تاووتوێی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان (حه‌ماس و ئیسرائیل) و (ئۆكرانیا و رووسیا)یان كرد، وێڕای تیشكخستنهسهر دۆخی مرۆیی غه‌ززه و ناوچه‌كه به گشتی.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كان له رێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگ كرده‌وه. دووپاتیشیكرده‌وه، كه هه‌وڵی جددی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌دا.
سه‌رۆككۆماری توركیا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ئابڵوقه‌ی ئه‌و شاره‌ی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه "بڕینی كاره‌با، ئاو و خۆراك له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، له‌ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژییه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه زێلینسكی پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وان رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، ئێران دووژمنی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئۆكرانیایه.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
بەگوێرەی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 13 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
دوێنێ هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه.