ئه‌مه‌ریكا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌داته دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن.
هۆشدارییه‌كه‌شی بۆ هۆكاری ئه‌منی گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی مه‌ترسی ئه‌منی داوا له دیپلۆماتكاران و هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌ندامانی خێزانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن.
داواشیكردووه، نزیكی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ونه‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه پێویسته كارمه‌ندانی ناپێویستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
ئه‌م بڕیاره‌ی واشنتن دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا بۆردوومانکرا.
ئەمە جاری چوارەمە لەماوەی دوو هەفتەدا بنکەی عەین ئەسەدی تایبەت بەهێزەکانی ئەمەریکا لە پارێزگای ئەنباری هێرشی بکرێتەسەر، کە دوایین هێرش لەرێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدرا.
بنكه‌ی سەربازی عەین ئەسەد، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سەربازییە لە عێراق، 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غداوە دووره، له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی درووستیكردووه، 39 ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بووه.
لەدوای پەرەسەندنی ململانێکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپ و هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، چەند جارێک هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمەریکا کردووە و لەبەرانبەریشدا، گوتەبێژی پنتاگۆن، پات رایدەر رایگەیاند، ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە زیاد دەکەن، هەروەها دوای هێرشەکانی سەر عێراق و سووریا رێوشوێنی پێویست دەگەرنەبەر.