بلینكن: پێشبینی دەکەین گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتربكهن

K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، ئەگەری هەیە ئێران و گرووپە چەکدارەکانی، گرژییەکان زیاتربکەن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا به كه‌ناڵی (CBS)ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، پێشبینی دەکەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانه، گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بکەن و هەڕەشە لەسەر سەربازانی ئەمه‌ریکا دروست بکەن.
ئاشکراشی دەکات، هەنگاوی پێویستیان بۆ پارێزگاریکردن لە هاووڵاتییانی ئەمه‌ریکا گرتووەتەبەر و ئەگەر پێویست بێت وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێت.
بلینکن جەختیکردەوە، پەیامێکی توندیان ئاراستەی ئێران و حزبووڵڵا کردووە، تاكو رێگری لە کردنەوەی بەرەی دووەمی جەنگ بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ بەرهەڵستیکردنی گرژییەکان، دوو کەشتیگەل و کەشتی فڕۆکەهەڵگرییان ناردووەتە ناوچەکە.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریدایه دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن.
هۆشدارییهكهشی بۆ هۆكاری ئه‌منی گه‌ڕانده‌وه و داواشیكرد، ئه‌ندامانی خێزانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواش ده‌كات، هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق نزیكی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ونه‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته كارمه‌ندانی ناپێویستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
ئه‌م بڕیاره‌ی واشنتن دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا بۆردوومانکرا.
ئەمە جاری چوارەمە لەماوەی دوو هەفتەدا بنکەی عەین ئەسەدی تایبەت بەهێزەکانی ئەمەریکا لە پارێزگای ئەنباری هێرشی بکرێتەسەر، کە دوایین هێرش لەرێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدرا.
بنكه‌ی سەربازی عەین ئەسەد، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سەربازییە لە عێراق، 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غداوە دووره، له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی درووستیكردووه، 39 ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بووه.
لەدوای پەرەسەندنی ململانێکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپ و هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، چەند جارێک هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمەریکا کردووە و لەبەرانبەریشدا، گوتەبێژی پنتاگۆن، پات رایدەر رایگەیاند، ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە زیاد دەکەن، هەروەها دوای هێرشەکانی سەر عێراق و سووریا رێوشوێنی پێویست دەگەرنەبەر.