به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیل 10 ئه‌ندامی خێزانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – غه‌ززه:
په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای ئیسرائیل باشووری رهفهحى غه‌ززه‌ی بۆردومانكرد و له ئه‌نجامدا 10 كه‌سی ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ها ئهلتوباسی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، له ئه‌نجامی بۆردومانی گه‌ڕه‌كی ته‌لسوڵتان له ره‌فه‌ح له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه، 10 كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی توباسی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه، بارهه‌ڵگره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح به یه‌كجاره‌كی كشانه‌وه و ته‌واوی كوژراوه‌كانیش ئامۆزای په‌یامنێری كوردستان24ن له غه‌ززه.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لەماوەی 16 رۆژی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار هەزار و 651 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە هەزار و 873ـیان منداڵن و هەزار و 23ـیان ئافرەتن و 187ـیان بە ساڵاچوون و 14 هەزار و 245 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، 70%ـی قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژن و منداڵن.