وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: له‌ماوه‌ی سێ مانگدا حه‌ماس له‌ناو ده‌به‌ین

K24 – هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه وشكانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت.
یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ره‌نگه سێ مانگ بخایه‌نێت و به‌هۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ده‌به‌ین.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل راشیگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی له رێگه‌ی وشكانییه‌وه هێرش بكه‌ینه سه‌ر غه‌ززه، له رێگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌وه بۆردومان ده‌ستپێده‌كه‌ین.
گوتیشی: "هه‌موو لا ئه‌وه ده‌زانن، ئێمه چۆن كاره‌كان به وردی و چڕی ده‌كه‌ین، بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس و ونكردنیان، ره‌نگه له نێوان مانگێك تا سێ مانگ بخایه‌نێت".
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لەماوەی 16 رۆژی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار هەزار و 651 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە هەزار و 873ـیان منداڵن و هەزار و 23ـیان ئافرەتن و 187ـیان بە ساڵاچوون و 14 هەزار و 245 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، 70%ـی قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژن و منداڵن.