ره‌حمان غه‌ریب له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال عه‌بدوڵڵا: ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس جێگه‌ی قبووڵكردن نییه

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس جه‌مال عه‌بدوڵڵا، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته رۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر كه‌یسێكی له دادگا هه‌بێت، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ ئاگادار بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكرێت. هاوكات گوتیشی: "ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس جێگه‌ی قبووڵكردن نییه".
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ چاودێری كاری رۆژنامه‌وانی، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری میترۆ به‌رگری له كه‌یسه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر جه‌مال عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌ین، ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، ده‌بێت دادگاكانمان ئاسانكاری بۆ رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان نه‌رم و نیان بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌نووس جه‌مال عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌ین و هه‌رچی پێویست بێت له دابینكردنی پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها بوون به كه‌فیل و هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه، بۆی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
دوای ئامادەبوونی لە دادگای سلێمانی، نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دەستگیر دەکرێت، بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگادارکرابێتەوە لە بوونی هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردن.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، سەردانی دادگای سلێمانی دەکات لەسەر بنەمای ئاگادارکردنەوەی لەسەر بوونی سکاڵایەک، بەڵام لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت بەبیانووی بوونی فەرمانێکی دەستگیرکردن (امر قبض)ـی پێشتر.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانەی بۆ دەستگیرکردنی نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دەرکراوە، هیچ پەیوەندی بەو سکاڵا و ئاگادارکردنەوەیەوە نییە کە ئەو رۆژنامەنووسە بەهۆیەوە ئەمڕۆ سەردانی دادگای کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دوای دەستگیرکردنی، ئێستا لە گرتووخانەی را‌گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەر کراوە.
نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گوتەبێژی فەرمی حکومەت بووە و لە چەندین دەزگای میدیایی نووسین و بابەتی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی چەند کتێبێکە، هەروەها لە کاری رۆژنامەنووسیشدا سەرنووسەری گۆڤار بووە.