پارێزگای هه‌ولێر: ئه‌گه‌ر سه‌گی بێلانه‌ت بینی په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه بكه

K24 – هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گی بێلانه، تیمه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی سه‌گی بێلانه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له‌كاتی بینینی سه‌گی بێلانه، په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی (07507507011) تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى خزمەتگوزارى ژینگەی پارێزگاى هەولێر بكه‌ن و تاكو ئه‌و سه‌گانه بگوازنه‌وه بۆ شێڵه‌ری تایبه‌ت، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه.
بوونى سەگى بێلانە لەشوێنى نیشتەجێبوونى هاووڵاتییان، جگە لەوەى لەڕووى تەندروستیەوە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان، دیاردەیەکى ناشارستانییە و بڵاوبوونەوەى ئەو ئاژەڵە بێلانانە دەبنه هۆى مەترسى بۆ سەرگیانى هاووڵاتییان بەتایبەتى منداڵان.
لە ئێستاشدا هەڵمەتى کۆکردنەوەی سەگى بێلانە لەسنوورى پارێزگاى هەولێر دەستىپێکردووە و تائێستا توانراوە زیاتر لە 1000 سەگى بێلانە کۆبکرێتەوە و بگوازرێتەوە بۆ شلتەرى هەولێر، لەو ژمارەیەشدا زۆربەی ئەوسەگانە بۆ چارەسەر و ڕێگری‌کردن لە کێشەی زۆرربوونیان لەلایەن پزیشکى ڤێرتەرنەری شارەزاوە لە رێگەی نەشتەرگەریی پزیشکییەوە ڤاکسین و خەساندنیان بۆ کراوە، کە ئەم ڕێکارەش لە زۆربەى وڵاتانى جیهان لەوانە بەریتانیا، هیندستان، ئەمەریکا و بەشێکى تر‌ى وڵاتانى پێشکەوتوو گیراوەتەبەر و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پاڵپشتیی لێدەکات و سەرکەوتوو بووە.
بە مەبەستی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لە هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی شێڵتەری سەگی بێلانە بە گوژمەی 455 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر لەسەر رووبەری 20 دۆنم زەوی دروستکراوە.