ئۆپۆزسیۆنی سووریا چەند ناوچەیەك كۆنترۆڵ دەكات

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چەند ناوچەیەکی باشوور و رۆژئاوای حەلەب لە دەستی رژێمی ئەسەد رزگاركردووە.

بە مەبەستی شکاندنی ئابڵوقەی سەر شاری حەلەب، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، لە هێرشێکدا چەند ناوچەیەکیان لە باشوور و رۆژئاوای شارەکە کۆنتڕۆڵکردەوە.

لەمبارەوە چەند سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن ئاماژەیان بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی تەلئەحەد و تەلموئتە و تەلمەحەبە و یەکەی مووشەکەکان کرد و بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئەکادیمیای ئەسەدی سەربازی کەبە دەروازەی باشووری حەلەب دادەنرێت نزیکبوونەوتەوە.

Fly Erbil Advertisment